سەرەکی

تەقەمەنیيە پاشماوەکانی جەنگ مەترسیدارن بۆ تۆ، خێزان و کۆمەڵگەکەت. ئەگەر مینێك، تەقەمەنیيەکی نەتەقیو یاخود ئامرازێكی تەقەمەنیی گومانلێکراوت دۆزییەوە، نزیكی مەبەوە! دەستکاری مەکە! ڕاستەوخۆ كەسێك يان لایەنێكی لێ ئاگاداربکەرەوە!

 مين و تەقەمەنییە پاشماوەکانی جەنگ ياري نین. یاریکردن بەم ئامرازانە لەوانەیە کۆتایی بە ژیانت بهێنێت یان بە شێوەیەکی مەترسیدار بریندارت بکات.

ئەگەر ئامرازێکی مەترسيدارت دۆزییەوە  لێی دووربكەرەوە و یەکسەر کەسێکی گەورە ئاگاداربکەرەوە سەبارەت بەو شتەی کە بینیوتە یان پەیوەندیبکە بە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مین (DMA) لە ڕێگەی ژمارە (182)، یان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراقی لە ڕێگەی ژمارە (115).

تەقەمەنییە نەتەقیوەکان مەترسین لەسەر تۆ و خێزان و کۆمەڵگەکەت.

ژیانی خۆت یان بەشێك لە جەستەت لەدەست مەدە بەهۆی یاریکردن بە تەنە مەترسیدارەکانەوە.

هەر تەنێكی مەترسیدار یان تەقەمەنییەکت دۆزییەوە، تکایە خۆتی لێ بەدووربگرە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیبکە بە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مین (DMA) لە ڕێگەی ژمارە (182)، یان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراقی لە ڕێگەی ژمارە (115).

ئەگەر تەنێکی مەترسیدارت بینی، یەکسەر پەیوەندیبکە بە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مین (DMA) لە ڕێگەی ژمارە (182)، یان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراقی لە ڕێگەی ژمارە (115). هەروەها خەڵکی ناوچەکەش ئاگاداربکەرەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سەلامەتیی خۆیان بکەن.

ئەگەر تەقەمەنییەك یان تەنێکی مەترسیدارت بینی، دەستکاری مەکە! خۆتی لێ بەدووربگرە و پەیوەندیبکە بە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مین (DMA) لە ڕێگەی ژمارە (182)، یان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراقی لە ڕێگەی ژمارە (115).

ئەگەر تەقەمەنییەك یان تەنێکی مەترسیدارت بینی، تکایە ژیانی خۆت مەخەرە مەترسییەوە! لەجیاتی ئەوە، ڕاستەوخۆ کەسێکی گەورە ئاگاداربکەرەوە یان پەیوەندیبکە بە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مین (DMA) لە ڕێگەی ژمارە (182)، یان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراقی لە ڕێگەی ژمارە (115).

تەقەمەنییە پاشماوەکانی جەنگ مەترسیدارن. نەکەی یارییان پێ بکەیت و هەڵیانبوەشێنیتەوە، خۆت بەدووربگرە لێیان، هەروەها هەرگیز نەهێڵیت هیچ کەس دەستکارییان بکات، بۆ ئەوەی سەلامەتیی خۆتان بپارێزن. 

دەربارەی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین (MAG)

کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین (MAG) ڕێخراوێکی داکۆکیکاری مرۆیی جیهانییە، مینی زەمینی، تەقەمەنیی چەکە  هێشوییەکان و تەقەمەنیی نەتەقیوو دەدۆزێتەوە، لادەبات و تێکدەشکێنێت لەو شوێنانەی کە کاریگەریی شەڕ و  ململانێکانیان لەسەربووە.

ئێمە بڕوامان وایە کە ئەوە شتێکی قبوڵکراونیە کە ملیۆنان خەڵك گیریان خواردووە لەناو مەترسی و هەژاری بۆ چەندەها ساڵ لە دوای ئەوەی کە جەنگ کۆتایی پێهاتووە. ئێمە ئامانجمان ئەوەیە یارمەتی کۆمەڵگەکان بدەین لەسەر ژیانیان بەردەوام بن و داهاتوویان بەدەستبهێننەوە.

ڕێخراوی MAG لە ساڵی 1992 ـەوە لە عێراق کاردەکات لەپێناو پاککردنەوەو سەلامەتکردنی زەوییەکان بۆ ئەو خەڵکانەی کە دەیان ساڵە لەژێر کاریگەریی شەڕو ململانێکاندا دەژین. مینی زەمینی وتەقەمەنیی چەکە هێشوییەکان و تەقەمەنییە نەتەقیوەکانی تر، هەروەها  ئەو پیسبوونە نوێیەی کە بەهۆی دوایین ململانێ  لەگەڵ داعشدا پەیدابووە، کە لەدوای خۆیدا شوێنەوارێکی مەترسیداری بەجێهێشتووە ڕێگری لە کۆمەڵگەکان دەکات لە بەکارهێنانی زەوییەکانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان بە سەلامەتی.

بە پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژەکان لە ڕێگەی مینلابەر، ئامرازە میکانیکییەکان و سەگی میندۆزەرەوەوە، ڕێخراوی MAG توانا دەبەخشێتە کۆمەڵگەکان بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی زەویەکانیان بە سەلامەتی، هەروەها ئاسایشیێکی زیاتریان لە ڕووی خۆراکەوە پێدەبەخشێت و ڕێگەشیان بۆ خۆشدەکات کە لە هەژاری ڕزگاریان ببێت. ئەو زەویانەی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ڕێخراوی MAG ـەوە پاککراونەتەوە بەکارهێنراون بۆ دروستکردنی ڕێگا و بان، قوتابخانە، نەخۆشخانەو گوندی نوێ، هەروەها  ڕێگاخۆشکەر بووە بۆ هەزارەها جوتیار بۆ کارکردن لە کەشێکی سەلامەتدا.

لەساڵی ‌1989 ـەوە  تا ئێستا ڕێخراوی MAG یارمەتی زیاتر لە 18 ملیۆن کەسی داوە لە 68 وڵاتدا بۆ  ئەوەی بتوانن ژیان و سەرچاوەی بژێوییان لەدوای جەنگەوە دووبارە بنیاتبنێنەوە.